میدیای كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵ هه‌میشه‌ له‌جیهانبینی دووره‌وه‌ سه‌یری ئاینده‌ی كوردو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كردووه‌

ڤیدیۆ/ 30/9/2017 489 جار بینراوە

"پارتی و شوێنكه‌وتووه‌كانی‌ بڕیاری ڕاپرسییاندا"
میدیای كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵ هه‌میشه‌ له‌جیهانبینی دووره‌وه‌ سه‌یری ئاینده‌ی كوردو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كردووه‌
شه‌ن پرێس:

كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام زمانحانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌راپۆرتێكدا ده‌ڵێت،كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وه‌ك پارتێكی ئیسلامی هه‌میشه‌ له‌جیهانبینی دووره‌وه‌ سه‌یری ئاینده‌ی كوردو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كردووه‌.

هه‌ر له‌راپۆركه‌دا هاتووه‌:ئه‌وكاته‌ی پارتی و شوێنكه‌وتووه‌كانی‌ به‌بێ زه‌مینه‌ی له‌بار بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی ڕاپرسییاندا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند بارودۆخ له‌بارنیه‌و زه‌مینه‌سازی‌ بۆنه‌كراوه‌، به‌ڵام پارتی‌ و هاوئاوازه‌كانی‌ گوێیان نه‌گرت‌ و وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌.

زۆرترین بینراو