#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

به‌ ڤيديۆ .. بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بريندار بوو .. ديمه‌نى يه‌كه‌مى رووداوه‌كه‌ ببينه‌

ڤیدیۆ/ 30/8/2017 1251 جار بینراوە

له‌ ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك
به‌ ڤيديۆ .. بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بريندار بوو .. ديمه‌نى يه‌كه‌مى رووداوه‌كه‌ ببينه‌
شه‌ن پرێس:

دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دووچارى رووداوێكى هاتوچۆ بوون.

سه‌ربه‌ست له‌زگين، بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌يدا له‌سه‌ر رێگه‌ى دوبز- پردێ، به‌ هۆى خراپى رێگه‌ و بانه‌وه‌ دووچارى رووداوێكى هاتوچۆ بوو.

به‌ گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، ئۆتۆمبێلى بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى كاروانه‌كه‌يدا، خۆيان به‌يه‌كدا كێشاوه‌، له‌ كاتێكدا ئۆتۆمبێلى پێش خۆى وه‌رگه‌ڕا و به‌ هۆيه‌وه‌ 7 كه‌س بريندار بوون.

سه‌ربه‌ست له‌زگين بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و سێ كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون، كه‌ ئه‌وانيش سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و دواى رووداوه‌كه‌ گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و به‌ گوێره‌ى راپۆرتى پزيشكى له‌ ئێستادا بارى ته‌ندرووستيان جێگيره‌ و هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر ژيانيان نييه‌.

زۆرترین بینراو