#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

عه‌لی‌ حوسێن: ئه‌گه‌ر گۆران ئاماده‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵمان كۆببێته‌وه‌ ئه‌وا بڕیاری‌ خۆكوشتن ده‌دات

ڤیدیۆ/ 23/8/2017 571 جار بینراوە

عه‌لی‌ حوسێن: ئه‌گه‌ر گۆران ئاماده‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵمان كۆببێته‌وه‌ ئه‌وا بڕیاری‌ خۆكوشتن ده‌دات .

 

شه‌ن پرێس :
به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردستانی‌ و عێراقی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر گۆران ئاماده‌ نه‌بێت جارێكی‌ تر له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه‌، ئه‌وا بڕیاری‌ خۆكوشتن ده‌دات.
له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یام، عه‌لی حسێن وتیشی‌ "هیچ مه‌رجێكیان بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن نه‌ماوه‌ و، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایانه‌كان كۆببنه‌وه‌". هه‌روه‌ها ئاشكرای‌ كرد "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش كۆده‌بنه‌وه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "پاكێجێكی‌ شه‌ش خاڵییان به‌ گۆڕان داوه‌ و ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پاكێجه‌ گفتوگۆ بكه‌ن"...

 


زۆرترین بینراو