#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

بەنزین گرانبووە و خراپیەکەشى ١٨ ئۆتۆمبێلی سوتاندووە و ٥٠٠ تەنکەریش بۆ ئێران نێردراونەتەوە

ڤیدیۆ/ 4/8/2017 372 جار بینراوە

ڤیدیۆ .. بەنزین گرانبووە و خراپیەکەشى ١٨ ئۆتۆمبێلی سوتاندووە و ٥٠٠ تەنکەریش بۆ ئێران نێردراونەتەوە
شه‌ن پرێس:
لە دوو مانگی ڕابردوودا سەربارى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، هاوکات بەهۆى خراپى کوالێتیەکەیەوە ١٨ ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان گڕیان گرتووە، بەرپرسانی سوتەمەنیش دەڵێن، هۆکارەکەى زۆرى ماددەى ئاڕ پى ڤى-ە لە بەنزیندا، کە بەپێى ستاندارد نابێت لە ٦٠ پلە زیاتر بێت، بەڵام ئەو بەنزینەی لە بەشێکی بەنزینخانەکانى هەرێمدا ھەیە ئەو مادەیەى بە ڕێژەیەکى زۆر تێدایە کە لەنێو تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلدا فشارێکی زۆر دروستدەکات و دەبێتەهۆی گڕگرتن.

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکات لە ماوەی دوو مانگدا ٥٠٠ تانکەر بەنزین کە لە ئێرانەوە ھێنراونەتە مەرزی باشماخ، بەهۆى خراپى کوالێتیەکەیەوە گەڕێندراونەتەوە.

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە نرخى بەنزین لە دوو کاتى جیاوازدا بەرزبووەتەوە، لە ئێستادا لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بە ٦٢٥ دینارە لەکاتێکدا پێشتر بە ٦٠٠ دینار بوو. موحەسەنیش بە ٦٧٥ دینارە کە پێشتر بە ٦٥٠ دینار بوو. بە بەراوردى ساڵى رابردووش  بۆ هەر لیترێک ٢٠٠ دینار زیادى کردووە.

جگە لە نرخەکەش لە ماوەی مانگێکیدا لیژنەکانی قائیمقامیەتى سلێمانى بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزینەوە ٣ بەنزینخانەیان داخستوەو ١٣ بەنزینخانەش پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوەو ٢٥ بەنزینخانەش لە کەموکورتییەکانی ئاگادارکراوەتەوە.

لە ماوەى ڕابردوودا بەنزینى کوالیتى خراپ دواى تێپەڕینى لە مەرزەکان لە ناوخۆى هەرێمدا دەستى بەسەردا گیراوە. شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، دەبێت خاڵە سنورییەکان توندوتۆڵ بکرێن بۆ ڕێگرتن لەو حاڵەتە.

بەپێى ئامارى بەڕێوەبەرايەتى گومرگى دەروازەى باشماخ لە شەش مانگى رابردوودا زیاتر لە ١٥٦ مليۆن ليتر بەنزين هێنراوەتە هەرێمى كوردستانەوە، لەو بڕەش ٩٢ تانكەريان كە هەريەكەيان ٣٠ تا ٤٥ هەزار ليتر بەنزينى تێدابووە بەهۆى دەرنەچوونيان لە پشكنيندا گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران.
س.ئێن ئاڕتی:

زۆرترین بینراو