به‌وێنه‌ : كۆسرەت ڕەسول مزگەوتێك بەناوی باوكییەوە دروست دەكات .

گەلەری وێنە/ 3/8/2019 674 جار بینراوە

به‌وێنه‌ : كۆسرەت ڕەسول مزگەوتێك بەناوی باوكییەوە دروست دەكات .


‎سەرلەبەیانی هەینی ٢/٨/٢٠١٩ لە سەرگەڵوو، بە ئامادەبوونی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كەسایەتی و پیاوماقوڵانی ناوچەكەو مامۆستایانی ئایینی و دانیشتوانی سەرگەڵوو مزگەوتی حاجی ڕەسول شیواشۆكی كرایەوە.

‎لە سەرەتادا مزگەوتەكە لەلایەن كۆسرەت ڕەسول عەلی كرایەوەو هۆڵ و بەشەكانی مزگەوتەكە بەسەركرایەوە.

‎دواتر لە مەراسیمێكدا بەفەرمی مزگەوتەكە كرایەوەو هەینی یەكەم نوێژی هەیینی تیا ئەنجامدرا.

‎مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن شێخ محەمەد سەرگەڵوویی كادیری پێشكەوتووی یەكێتی و كەسایەتی دیاری ناوچەكە پێشكەشكرا.
‎لە وتەكەیدا شێخ محەمەد سەرگەڵوویی سوپاسی كۆسرەت ڕەسول عەلی كرد كە ئەركی دروستكردنەوەی مزگەوتی سەرگەڵووی خستۆتە ئەستۆی خۆی و بە خزمەتێكی گەورەی بۆ ناوچەكە لە قەڵەمدا.

‎دواتر وتاری پارێزگای سلێمانی لەلایەن  هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیەوە پێشكەشكرا، لە وتارەكەیدا پارێزگاری سلێمانی باسی لەمێژووی پڕ لە سەروەری سەرگەڵوو كردو كردنەوەی ئەم مزگەوتەی بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ ناوچەكە لەقەڵەمداو سوپاسی كۆسرەت ڕەسول عەلی كرد كە ئەركی دروستكردنی مزگەوتەكەی گرتۆتە ئەستۆ.

‎هەر لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە حاجی ئاكۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و مامۆستا جەلال زراری جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان وتاریان پێشكەشكردو كردنەوەی ئەم مزگەوتەیان بەهەنگاوێكی پیرۆز زانی.

‎كۆتا وتاری مەراسیمەكە لەلایەن شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییەوە پێشكەشكرا.
‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسول بەناوی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول-ەوە بەخێرهاتنی میوانانی كردو سوپاسی كردن كە لەڕێگای دوورەوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لەمەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی حاجی ڕەسول شیواشۆكی لە سەرگەڵوو.

‎لە درێژەی وتارەكەیدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول گوتی ساڵ و نیوێك پێش ئێستا كاك كۆسرەت و كاك بەرهەم هاتوون بۆ سەرگەڵوو، لەلایەن شێخ محەمەدی سەرگەڵووەوە داوایان لێكراوە مزگەوتی سەرگەڵوو نۆژەن بكرێتەوە، هەر ئەوسا كۆسرەت ڕەسول بڕیار دەدا ئەم كارە لە ئەستۆ بگرێ و لەدوای ساڵ و نیوێك ئەمڕۆ بەخۆشحاڵیەوە مزگەوتەكە كرایەوە.

فۆتۆ هاوژین شەریف

زۆرترین بینراو