به‌وێنه‌ بیبینه‌ ...... سەرپێڵی زەهاو بەهۆی بوومەلەرزە وێرانبووە .

گەلەری وێنە/ 13/11/2017 345 جار بینراوە

به‌وێنه‌ بیبینه‌ ...... سەرپێڵی زەهاو بەهۆی بوومەلەرزە وێرانبووە  .

شه‌ن پرێس :
شەوی رابردوو 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان 328 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 2 هەزار و 600 کەسیش بریندران، لە باشووری كوردستانیش 7 كەس گیانیان لەدەستدا ‌و 321 كەسیش بەهۆی ترس ‌و برینداربوونەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، ئەمەش ئاماری کۆتایی نییە و ژمارەکە روو لە زیادبوونە.

بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە، زۆربەی قوربانییەکانیش لە شارۆچکەی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە کرماشانن، ئەم هی شارۆچکەکەن. فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند جگە لە بوومەلەرزە بەهێزەکە لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 بوومەلەرزە روویانداون.

زۆرترین بینراو