وێنه‌ ..... به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ، ناڵه‌و گریانی دایکی چرگ سوتاوی خه‌ڵكی ئێران

گەلەری وێنە/ 13/11/2017 507 جار بینراوە

وێنه‌ ..... به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ، ناڵه‌و گریانی دایکی چرگ سوتاوی خه‌ڵكی ئێران

بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوو كەعێراق و بەشێك لەڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە، لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاماری قوربانیەكان بۆ زیاتر لە 2830 كەس بەرز بویەوە و بەوهۆیەشەوە لە پارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا.

 

زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌شاره‌كانی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراقی هه‌ژاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرایده‌كات به‌هۆی زه‌مینله‌رزه‌كه‌وه‌ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 320 كه‌سیش به‌هۆی ترس و برینداربوونه‌وه‌ گه‌یێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌عات 9 و 18 خوله‌كی‌ شه‌وی رابردوو زه‌میله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌غدا و سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و كۆیه‌ و كه‌لار و قه‌ڵادزێ و دهۆك و كه‌ركوك و سۆران و هه‌ڵه‌بجه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی هه‌ژاند.


به‌پێی ناوه‌نده‌كانی جیۆلۆجی ئه‌مریكا و ئێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، نێوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان) بووه‌، گوڕه‌كه‌شی له‌نێوان 7 بۆ 7.6 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌.

زۆرترین بینراو