#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

دوای 25ساڵ حكومڕانی و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی نه‌وت , داربڕین ده‌ستی پێكرده‌وه‌

گەلەری وێنە/ 10/10/2017 192 جار بینراوە

وێنه‌... دوای 25 ساڵ حكومڕانی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی نه‌وت مۆدێلی داربڕین ده‌ستی پێكرده‌وه‌

 
شه‌ن پرێس - كوردیو :
به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شه‌ نه‌وتی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌ڵكی نیشتیمانه‌كه‌یان و گرانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌هه‌رێم، هاوڵاتیان رویان كردۆته‌ بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌كان و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئه‌م كاره‌ به‌ڕه‌وا داده‌ندرێت .

به‌پێی چه‌ندین وێنه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتیان به‌هۆی نه‌بوونی نه‌وت و گرانی نرخه‌كه‌ی و بێ باكی حكومه‌ت له‌ پێدانی نه‌وت به‌هاوڵاتیان كه‌ وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌ به‌ڕێوه‌یه‌، بۆیه‌ هاوڵاتیان رووده‌كه‌نه‌ دارستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ دارو دره‌ختیان لێیه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌بڕینه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنان و سوتاندنیان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌یان له‌ وه‌رزی زستان .

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش هاوڵاتیان ڕه‌وایی به‌و كاره‌ ده‌ده‌ن و ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا حكومه‌ت نه‌وت دابه‌ش ناكات و بێ باكه‌ له‌سه‌رماو له‌رزینی هاوڵاتیان و نرخی نه‌وت یه‌كجار به‌رزه‌ بۆیه‌ ناچارین به‌و كاره‌ .

زۆرترین بینراو