بەوێنە.. لە چەمچەماڵ جووتیارێکی نمونه‌یی 58 جۆر تەماتە بەرهەم دەهێنێت

گەلەری وێنە/ 20/7/2017 895 جار بینراوە

بەوێنە.. لە چەمچەماڵ جووتیارێکی نمونه‌یی  58 جۆر تەماتە بەرهەم دەهێنێت

شه‌ن پرێس :

جووتیارێکى دانیشتوى گوندی کربچنە سەر بە ناحیەی (سەنگاو) لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دواى لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەیەکى درێژخایەن توانیویەتى 58 جۆر تەماتە بەرهەم بێنێت و بیخاتە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستانەوە.

جەمال جەلال حوسێن، ناسراو بە (شێخ جەمالی کربچنە) یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکان، لە پەیجی تایبەتیی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویە تا ئێستا توانیویەتى چەندین جۆر بەرهەمى کشتوکاڵە جیاواز بەرهەم بهێنێت و لە تازەترین کاریدا توانیویەتى 58 جۆر تەماتە  بە ڕەنگ و شکڵی جیاواز بەرهەم بێنێت.

ئەو جووتیارە نووسیویە "بەشێکی زۆر لەم تەماتانە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێن و هەموو ئەم کار و چالاکی و توێژینەوانە لەسەر ئەرکی خۆمانە و دەستی هیچ کەس و لایەنێکی تێدا نییە و ئامانجمان بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی بەروبومی هاوردەیە بۆ هەرێم".

پێشتر و لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم جووتیارە چەندین جۆری جیاوازی بیبەر و باینجان و کوولەکەی بەرهەم هێناوە.


جەمال جەلال حوسێن ناسراو بە شێخ جەمالی کربچنە، لە ساڵی 1952 لەگوندی کربچنە لەدایک بووە و ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و پێنج منداڵی هەیە. لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوەوە لەگەڵ باوک ‌و براکانی دەستی کردووە بە کاری کشتوکاڵی و ئیستاش بەردەوامە.

زۆرترین بینراو